واپێده‌چێت نیگه‌رانیه‌كان سه‌باره‌ت به توانای ناوه‌كی ئێران بابه‌تی سه‌ره‌كی مشتومڕه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بێت. له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا جم مالۆن ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و ده‌ڵێت: نوێترین نمونه‌ی نیگه‌رانیه‌كان له ماوه‌ی ده‌مه‌ته‌قه‌ی به‌ربژاره‌كانی پارتی كۆمارییه‌کان بۆ سه‌رۆك كۆماری هات كه له ئه‌یاله‌تی نیوها‌مپشایه‌ر هات و له سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی فۆكس نیوز پیشان درا.
هه‌شت كاندیده‌كه‌ی پارتی كۆمار به‌شدار له ده‌مه‌ته‌قه‌كه‌دا پرسیارییان لێكرا ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه چه‌كی ناوه‌كی ساز بكات و واشی دابنێین هه‌ر له‌و كاته‌دا ئێران داوا له پشكنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكات كه ووڵاته‌كه‌ی به‌جێ بهێڵن، ئه‌و كات ئه‌وان چ كاردانه‌وه‌یه‌ك له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
زۆربه‌ی كاندیده‌كان گوتیان وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانانی ده‌بێ ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان دێت بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێشی ئێران بگرن چه‌كی ناوه‌كی ساز نه‌كات.
جان مه ككه‌ین، سیناتۆر ی ئه‌یاله‌تی ئه‌ریزۆنا، ده‌ڵێت " له كۆتایی ڕۆژدا، ئێمه ناتوانین ڕێگه به ئێران بده‌ین چه‌كی ناوه‌كی هه‌بێت. ئێرانی‌یه‌كان كه‌ره‌سته و ئامڕازی ته‌قینه‌وه به‌كار ده‌هێنن و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كانی پێده‌كوژن. ئه‌وان مه‌شق و ڕاهێنان به تیرۆریستان ده‌كه‌ن و ئامڕاز و كه‌لوپه‌لیان بۆ دابین ده‌كه‌ن و ئه‌وان خۆیان ته‌رخان كردووه بۆ چۆنێتی له‌ناوبردنی ئیسرائیل."
شاره‌داری پێشووی شاری نیویۆرك روودی جولیانی گوتی ترسی ئه‌وه هه‌یه كه ئێران چه‌كه ناو‌ه‌كی‌یه‌كان بۆ ڕێكخراوه‌كانی تیرۆریستی بگوێزێته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی " ئه‌وان ئێستا چه‌كیان ده‌ده‌نێ. له‌م كاته‌ی ئێستادا، پاره‌یان ده‌ده‌نێ. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان ده‌بێت هه‌ڵوێستێكی ڕوونیان هه‌بێت. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش ده‌بێت بریتی بێت له‌وه‌ی ڕێگه به ئێران نه‌درێت چه‌كی ناوه‌كی هه‌بێت."
سیناتۆر بۆ ئه‌یاله‌تی كه‌نساس سام براونباك گوتی له كاتی وادا ئه‌و مه‌سه‌لانه به سه‌رۆك كۆماره‌وه به ستراوه‌ته‌وه كه پشتیوانی خه‌ڵكی ئه‌مریكا بۆ كونگرس ڕابكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌كار هێنانی هێزی له‌شكری بدرێت. سیناتۆر براونباك گوتیشی " ده‌بێت یه‌كه‌م ئامانج ئه‌وه‌بێت كه به دوای ئه‌و هێزه له‌شكرییه‌دا بڕۆین كه پێكهێنراوه و له ئێران مه‌شق و ڕاهێنان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر خه‌ڵكانی ئێمه له عێراق. ئامانجی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت به گژی گه‌شه‌كردنی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی‌دا بڕۆین كه ئێرانی‌یه‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن."
له نێو بژاره‌كانی پارتی كۆماری‌دا، سیناتۆر بۆ ئه‌یاله‌تی تكساس ران پاوڵ ته‌نیا ئه‌ندامی كۆنگریس بوو كه پشتیوانی له ڕێگا چاره‌سه‌رییه‌كی دیپلوماتی بكات. سیناتۆر پاوڵ گوتی " من پێم وایه كه ده‌بێت زۆر به هۆشدارییه‌وه هه‌ڵوێست وه‌ربگرین. ئێمه ده‌بێت به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێینه‌وه. ئێمه ده‌بێت له‌م كاته‌دا قسه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ین. ئێمه نابێت بۆ بواری هێرش كردنه سه‌ر ئێران بگه‌ڕێین."
سیناتۆر پاول ته‌نیا كه‌سه له نێو نۆ كاندیدی پارتی كۆمارییه‌كاندایه كه به‌رهه‌ڵستی شه‌ڕ له عیراق ده‌كات . سیناتۆرێكی تری پێشووی كۆمارییه‌كانیش بۆ ئه‌یاله‌تی تێنێسی فرێد تامپسۆن به‌شداری له ده‌مه‌ته‌قه‌كه‌دا نه‌كرد.
هه‌روه‌ها له ده‌مه‌ته‌قه‌ی كاندیده‌كانی دیموكرات بۆ سه‌رۆك كۆماری مه‌سه‌له‌ی ئێران هاته گۆرێ. هه‌ندێك دیموكرات ئاماژه‌یان پێكردووه كه خوازیاری به‌هێزكردنی هه‌وڵی دیپلوماتی له گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناوه‌كی ده‌که‌ن. به‌ڵام چه‌ندین كاندیدی دیموكراتیش گوتویانه ئه‌گه‌ر ئێران درێژه به سازكردنی چه‌كی ناوه‌كی بدات، ئه‌وا ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هێزی له‌شكری وه‌لانانێن.