له‌شـكری سوریا ده‌ڵێت به‌رگریـیه ئاسمانیـیه‌كانی ته‌قه‌یان له فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی
ئیسرائیل كردووه كاتێـك ئاسمانی سوریایان به‌زاند و چه‌ند شوێنێـكی دیاری نه‌كراویان بۆردومان كرد.
گوته‌بێژێـكی له‌شـكری سوریا ڕایگه‌یاند كه‌وا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه فڕۆكه ئیسرائیلیـیه‌كان پـێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ئیسرائیل چه‌ند بومبێـكیان له ناو سوربا هه‌ڵداوه، به‌ڵام هیچ زیانی گیانی و ماڵی لێـنه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئیسرائیل هیچ لـێدوانێـكی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه نه‌داوه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی سوریا ئیسرائیلی ئاگاداركرده‌وه و ڕووداوه‌كه‌ی به كرده‌وه‌یه‌كی دوژمنكاری بێ شه‌رمانه‌ی ناوزه‌ندكرد.
شایانی باسه سـاڵی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئیسرائیل به‌سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د خولانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان سه‌ربازێـكی ئیسرائیلیـیان ڕفاند و به‌ره‌و كه‌رتی غه‌ززه‌یان برد.
له سـاڵی 2000 وتووێـژه‌كانی ئاشتی نێوان سوریا و ئیسرائیل وه‌سـتاوه.