له دواهه‌مین زنجیره‌ی له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ له ئێران، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ڕۆژی چوارشه‌ممه له خوراسان ڕه‌زه‌وی و شیراز 21 كه‌سیان له‌سێداره دا.
ته‌له‌فیزیۆنی حكومه‌تی ئێران ده‌ڵێت 17 قاچاخچی تلیاك به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوراشه‌ممه له پارێزگای خوراسان ڕه‌زه‌وی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات له‌سێداره‌دراون، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه باسی له‌وه نه‌كرد ئایا ئیعدامكردنه‌كان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك جێبه‌جێـكراوه یان له زیندان.
له‌سێداره‌دانێـكی به‌كۆمه‌ڵی دیكه‌دا، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن 4 تاوانبار له‌به‌ر چاوی جه‌ماوه‌رێـكی زۆر له شـاری شیراز له باشوری وڵات له‌سێداره‌دراون. چواره‌كه به تاوانی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و قاچاخچێتی تلیاك و هێرشبردنه سه‌ر بۆلیس ئه‌م سـزایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون.
شـایانی باسه ئێران یه‌كێـكه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان كه به‌رزترین ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دانی تیادا ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌مسـاڵ به‌لایه‌نی كه‌م 180 كه‌س له ئێران له‌سێداره‌دراون، واته زیاتر له‌و 177 كه‌سه‌ی كه به‌پـێی ڕێـكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشـناڵ له ماوه‌ی سـاڵی 2006 دا له‌و وڵاته له‌سێداره‌دراون.
كاربه‌ده‌سـتانی ئێران ده‌ڵێن سزای له‌سێداره‌دان به‌شێـكه له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ نه‌هێشتنی تاوان و كاری بێ ڕه‌وشتیـیانه.
زۆربه‌ی ئه‌و له‌سێداره‌دانانه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی ئێران له‌به‌ر چاوی خه‌ڵـكه‌وه جێبه‌جێ كراون. مانگی ڕابردووش 2 كه‌س به تاوانی كوشتنی دادوه‌رێـك له ناوه‌ندی تاران له‌سێداره‌دران.