سه‌رۆكی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی زیاتر له 3 هه‌زار ئامێری سه‌نته‌رفیوجی پـیتاندنی
یۆرانیۆمی خسـۆته گه‌ڕ، به‌وه‌ش گه‌یشتۆته ئامانجێـكی سه‌ره‌كی له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌یدا.
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوتی ئێران هێشتا ئامێری سه‌نته‌رفیوجی دیكه داده‌مه‌زرێنێت.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشـداری دا به‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمدا ده‌چێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارێـكی سێهه‌م له دژی تاران بدات.
پـێشتر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه ئه‌گه‌ر بێت و ئێران به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕانه‌گرێت ئه‌وا سـزای زیاتری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پـێنن.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی به ناوی به‌رنامه‌یه‌كی سڤیلی هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات. ئێرانیش ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌كاته‌وه.