له‌شـكری ئیسرائیلی دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌و سێ منداڵه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به گولله‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی له كه‌رتی غه‌ززه كوژرابوون، به ڕێـكـكه‌وت له نزیـك
موشه‌كهاوێـژێـكی میلیشــیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كانه‌وه یاریـیان ده‌كرد و هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌كیان به چه‌كدارانی فه‌له‌سـتینیـیه‌وه نه‌بووه.
ڕۆژی هه‌ینی له‌شـكری ئیسرائیلی گوتی لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسرائیلی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه گه‌یشـتۆته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی منداڵه كوژراوه‌كان ده‌سـتیان له چالاكی دوژمنكاری میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا نه‌بووه.
سێ منداڵه‌كه له‌و ده‌مه‌دا كوژرابوون كه سه‌ربازانی ئیسرائیلی گولله تۆپـێـكیان نابوو به گۆڕه‌پانێـك له باكوری غه‌ززه. دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئیسرائیلی مه‌خابنی خۆیان له‌مه‌ڕ كوژرانی منداڵه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌ربڕی و گوتی گروپه تێرۆركاره‌كان ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانیان به نه‌وجه‌وانانی فه‌له‌سـتینی ده‌سـپـێرن.
له ڕووداوێـكی تردا هه‌ر له كه‌رتی غه‌ززه به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س كه دووانیان ڕۆژنامه‌وانی بیانین برینداربوون، له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی گروپی حه‌ماس هه‌وڵی بڵاوه‌پـێـكردنی خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی ده‌دا كه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی گروپی فه‌تحه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو.
هێزه‌كانی حه‌ماس به تێڵا و بۆمبی ده‌نگی و بێ هۆشـكه‌ر به‌ربوونه گیانی خۆپـیشـانده‌ره‌كان.