ڕۆژی سێشه‌ممه و له گه‌ڕی سێهه‌می ده‌نگدان بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكی نوێی وڵات، په‌رله‌مانی توركیا عه‌بدوڵـڵا گولی وه‌ك سه‌رۆكی یانزه‌هه‌م هه‌ڵبژارد. به‌وه‌ش ده‌بێته
یه‌كه‌م سه‌رۆكی توركیا كه پاشـخانێـكی ئیسلامی هه‌بێت.
سـیكیولاره‌كانی توركیا و له پـێش هه‌موویانه‌وه سه‌ركرده‌كانی له‌شـكر، ئه‌م ئه‌نجامه‌یان پـێ باش نیـیه، وه ڕایانگه‌یاندووه كه به هه‌موو شـێوه‌یه‌ك سـیستمی سیكیولاری وڵاته‌كه‌یان ده‌پارێزن.
هاوكارمان به‌ڵێـن سـاڵح سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر جه‌بار قادر شـاره‌زای كاروباری سـیاسی توركیا سـازكردووه.
دكتۆر جه‌بار ده‌ڵێت پـێموایه له‌م كاته‌ی ئێسـتادا زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت بۆ سوپای توركیا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی هه‌بێت.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.