ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆك بوش له شـاری ڕێنۆی ستانی نیڤادا گوتارێـكی له‌به‌رده‌م
كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ڕێـكخراوی جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كانی ئه‌مریكا پـێشـكه‌شكرد، وه تیایدا گوتی ده‌بێت ئێران له پـڕچه‌كـكردنی ئه‌و میلیشـیایانه بوه‌ستێت كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و خه‌ڵكی بێ تاوان له عێراق، وه گوتیشی تا ئێران ئه‌و كارانه‌ی ڕانه‌گرێت ئه‌وا ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌گیرێته به‌ر كه بۆ پاراسـتنی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق پـێویستن. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتی گرنگترین ڕێـگه‌ش بۆ له‌ناوبردنی خواسته‌كانی ئه‌لقاعیده و ئێران سه‌ركه‌وتنه له شه‌ڕی عێراقدا.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشـكی سـپـی سكۆت ستێرنس ڕاپـۆرتێـكی سه‌باره‌ت به‌م گوتاره‌ی سه‌رۆك بوش ئاماده‌كردووه، وه هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.