هه‌ردوو ڕێبه‌ری ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌سـتینی سه‌باره‌ت به پـرسه سه‌ره‌كیـیه‌كانی كێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وت‌ووێژیان كرد.
كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیر ئێهود ئۆڵمه‌رت و سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یاندا له ئۆرشه‌لیم گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی شاری ئۆرشه‌لیم و ئاواره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و سـنووری كۆتایی كرد.
له لایه‌كی تره‌وه وتووێـژكاری فه‌له‌ستینی سائیب عره‌یقات ده‌ڵێت كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و بڕیاره سه‌ختانه بدرێن كه به‌ره‌و كۆتایی هێنان به داگیركردنی ئیسرائیلیمان ده‌بات.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر ئومێد ده‌خوازن بگه‌نه چوارچێوه‌ی ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی ئاشتی پـێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌ستپـێـبكات كه ئه‌مریكا به‌نیازه له مانگی یانزه‌دا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی سـاز بكات.
گوته‌بێـژێـكی ئیسرائیلی (مارك ڕهگێڤ) ده‌ڵێت هه‌ردوولا یه‌ك ئامانجیان هه‌یه، ئه‌ویش ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی به ئاشتی له پاڵ ئیسرائیل‌دا هه‌بێت.
كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن ئه‌وان ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی وردیان ده‌رباره‌ی بوونی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌وێت، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل ده‌ڵێن ئه‌وان ڕاگه‌یاندنێـكی زۆر گشتی پرنسـیپهكانیان ده‌وێت.