ده‌سه‌ڵاتداران له شـاری كه‌ربه‌لای عێراق باری نائاسایی‌یان له شاره‌كه‌یاندا ڕاگه‌یاندووه، وه پـۆلیسی خۆجێـیی ئه‌و شاره خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی به‌شـداربووانی
بۆنه‌یه‌كی ئاینین، پاش پـێـكدادانی نێوان چه‌كداران و هێزه‌كانی پـۆلیس له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ئه‌و بۆنه ئاینیـیه مه‌زنه‌ی شیعه‌كان.
له‌و باره‌یه‌وه پـۆلیس ده‌ڵێت هاوكاتی گه‌یشتنی هێزی زیاتری پـۆلیس و له‌شـكر بۆ ناو ئه‌و شاره پـیرۆزه، به‌شـداربووانی مه‌راسیمه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه ده‌گوێزرێنه‌وه.
شـایانی باسه شه‌ڕه ته‌قه نزیك دوو مه‌زاری گه‌وره‌ی شیعه‌كان له‌و شاره ڕوویدابوو، له‌و شوێنانه‌ی كه ده‌بنه چه‌قی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی بۆنه‌ی له دایكبوونی دوانزه‌هه‌مین و دواهه‌مین ئیمامی شیعه‌كان محه‌مه‌د ئه‌لمه‌هدی.
ڕۆژی دووشه‌ممه چه‌ند به‌شـداربوویه‌كی مه‌راسیمه‌كه له گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی ئاسایشی توند بێزاربوون و كردیان به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پـۆلیسـدا، وه پـۆلیسیش ته‌قه‌ی كردووه، كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س كوژراون و زیاتر له 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به سه‌دان هه‌زار شیعه له شـاری كه‌ربه‌لا بۆ ئه‌و بۆنه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه كه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.