دادوه‌ری گشتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌لبێرتۆ گۆنزالێس پاش خزمه‌تكردنێـكی پـڕ له ئاشوب وه‌كو سه‌رۆكی وه‌زاره‌تی داد ده‌ست له‌كار ده‌كێشـێته‌وه. كاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش ده‌ڵێن گۆنزالێس له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه داوای ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌كه‌ی پـێشـكه‌ش به سه‌رۆك بوش كردووه.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له واشـنتۆن جێم ماڵۆن ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، وه هاوكارمان سمكۆ عه‌زیز وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ئه‌لبێرتۆ گۆنزالێس به په‌یامنێرانی له وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكایی گوت ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی له پـۆسـته‌كه‌ی له 17ی مانگی داهاتوودا ده‌بێت.
له گوته‌یه‌كی كورتیدا بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پـرسـیار بداته‌وه گۆنزالێس گوتی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی دادی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كێـك له مه‌زنترین ئه‌و مافانه بوو كه پـێی درابوو.
گۆنزالێس گوتی كاركردنم له بواری خزمه‌تگوزاری هاوڵاتیـیاندا ئه‌ركێـكی سه‌ربه‌رز و شكۆمه‌نده، هه‌روه‌ها من سوپاس و پـێزانینی خۆم هاوڕێـیه‌تیـكردنی سه‌رۆك بوش ده‌رده‌بڕم بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆی ڕه‌خساندم كه تیایدا خزمه‌تی هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكایی بكه‌م.
ئه‌ندامانی دیموكرات و كۆماری ئه‌نجومه‌نی كۆنگرێس گومانیان له بڕوا و متمانه‌پـێـكردنی گۆنزالێس له‌م مانگانه‌ی دوایـیدا هه‌بوو، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی له‌سه‌ر كار لابردنی هه‌شت پارێزه‌ری ئه‌مریكایی له سـاڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه.
هاوكات ڕه‌خنه‌گران له‌م هه‌نگاوه‌ی گۆنزالێس گوتیان لابردنی پارێزه‌ران هانده‌ری سیاسی له پـشـته‌وه بووه، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئه‌لبێرتۆ گۆنزالێس نكۆڵی لێـكرد.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه گۆنزالێس یه‌كه‌مین كه‌سی ئیسـپانی زمان بوو، له سـاڵی 2005 دا پـۆستی وه‌زیری دادی ئه‌مریكایی پـێ سـپـێردرا، دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك باڵاترین یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپی كاری كرد.