دكتۆر مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح، ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیكی له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا له‌سه‌ر یادداشـتێـك ڕێـككه‌وتووه كه ڕێـكـكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌می
سه‌دام حسێن زیندوو ده‌كاته‌وه، وه‌كو ڕێـگه‌دان به توركیا بۆ چه‌ندین كیلۆمه‌تر بێته ناو خاكی عێراقه‌وه به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونانی نه‌یاره‌كانی، واته ده‌بێت ئه‌وه‌شی تێدابێت ئه‌گه‌ربێت و تۆپـبارانیش بكات كه‌س قسه نه‌كات.
ده‌رباره‌ی ئێرانیش دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی خۆی به دۆستی ئێران ده‌زانێت، هه‌ر بۆیه تا ئێسـتا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر به بۆردومانه‌كانی له‌شكری ئێران بۆ ناوچه سـنووریـیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.