پاش ڕاپه‌ڕینی سـاڵی 1991 ، وه نزیكه‌ی 15 تا 16 سـاڵ كه ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق له كوردستان كه‌مبووه‌ته‌وه، وه پاشـان له دایـكبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كوردستان له زۆر بواردا و له زۆر ڕووه‌وه به‌ره‌و پـێـشه‌وه چووه و گه‌شه‌ی كردووه و زۆر له شـاره گه‌وره‌كانی كوردستان ئاوه‌دانیـیان به‌خۆیانه‌وه بینیوه، هه‌رچه‌نده گونده‌كان پـشتگوێ خراون.
به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا زۆر كه‌س وابیرده‌كه‌نه‌وه كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاسایش و ئاسایـیه‌ی كه تێدایه ئه‌و به‌ره‌و پـێشه‌وه‌چوونه‌ی كه چاوه‌ڕوانی لێـكراوه نه‌كردووه، وه له زۆر بواریشـدا كه‌می هێناوه.
زۆر له هاوڵاتیـیانی مه‌ردومی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌ن له شه‌و و ڕۆژێـكدا كوردستان ببێته ئه‌وروپا و بگاته ئاسـتی سـیستمه‌كانی، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به چاوێـكی سـكاڵا و ڕه‌خنه‌گرانه‌وه ده‌ڕواننه كاره‌كانی و كه‌موكوڕیـیه‌كانی.
گه‌نده‌ڵی، پـێشـێـلیكردن له مافه‌كانی ئافره‌تان، خزم و خزمایه‌تی، كۆنتراكت و كاروباره بازرگانیـیه‌كان، وه له‌م دوایـیه‌دا ڕاپـۆرتی ئه‌منسـتی ئنته‌رناشناڵ سه‌باره‌ت به زیندانه‌كانی كوردستان و كاروباره‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش، هه‌ندێـك له‌و خاڵانه‌ن نه‌ك هه‌ر سه‌رنجی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵـك بووه، به‌ڵـكو خودی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش.
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاودێریكردن له كاروباری وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی، وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵـگای سڤیل و یاخود مه‌ده‌نی دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ده‌رگایه‌ك بێت بۆ حكومه‌ت و ئه‌ڵقه‌یه‌ك له نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمه‌ڵانی مه‌ردومی كوردستان، وه له‌نێوان ڕێـكخراوه پـیشـه‌یی‌یه جۆراوجۆره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆمه‌ڵـگای كوردستان و ڕێـكخراوه‌كان سه‌ربه‌خۆبن، وه له بواره جیاوازه‌كاندا هه‌نگاوی توندتر بنێن بۆ به‌ره‌و پـێشه‌وه‌چوون به‌ره‌و كۆمه‌ڵـگایه‌كی سڤیلی مۆدێرن كه بـبێته نمونه‌یه‌ك له ناوچه‌كه‌دا.
بۆ ئه‌وه‌ی تیشـكێـكی زیاتر بخرێته سه‌ر باری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مڕۆی كوردستان و بزانین له چ قۆناغێـكدایه، هاوكارمان جانی دیلان له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری جۆرج مه‌نسور، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵـگای سڤیل له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.