حكومه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی بۆرما ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆپـیشـاندانێـكی به‌رفراوانی چه‌ند سه‌د كهسـیـیهكیان تێـكشـكان كه له شـاری سه‌ره‌كی ڕانگوون سـازدرابوو، وه ئه‌مه
دووهه‌م خۆپـیشـاندانه له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا بكرێت.
به گوێره‌ی گه‌واهیده‌ران نزیكه‌ی 300 كه‌س به‌شـداریـیان له‌و خۆپـیشـاندانانهدا كردبوو، ته‌نها یه‌ك ڕۆژ پاش ده‌سـتگیركردنی 13 بزاڤكار له‌لایه‌ن حكومه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی وڵاتی بۆرماوه له‌كاتی خۆپـیشـاندانیاندا له‌دژی زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی.
گه‌واهیده‌ران ده‌شـڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆپـیشـانده‌ره‌كان ڕێـپـێوانیان به شه‌قامه‌كانی ڕانگووندا ده‌كرد، وه پاشـان له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حكومه‌ت دهسـتكرا به ڕاگرتنیان. ههشـت له خۆپـیشـانده‌ره‌كان به زۆر خرانه ناو ئۆتۆمبیل و بران، به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێـرێـك ئازادكران.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌سـتگیركردنی بزاڤكارانی دیموكراسیخوازی وه‌ك (Min Ko Naing و Ko Ko Gyi) و ئه‌وانی تری سه‌رزه‌نشتكرد، كه خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی ئاشتـیـیانهیان له‌دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی ئه‌نجامدابوو.
هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌كه داوای ده‌سـتبه‌جێ به‌ردانی دهسـتگیركراوهكانی كردووه، وه داواشی له ڕژێمی بۆرما كردووه كۆتایی به سه‌ركوتكردنی ئه‌و كه‌سـانه بهێنێت كه به ئاشتیـیانه بۆ دیموكراسی و مافی مرۆڤ هه‌وڵ ده‌ده‌ن.