سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده واشـنتۆن له پـێشه‌وه‌چوونی خاوه‌ی پـرۆسه‌ی سیاسی له عێراق وه‌ڕسبووه، به‌ڵام بڕیاردان له‌سه‌ر ئاینده‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی عێراقیـیه‌كان خۆیان.
په‌یامنێری به‌شـی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشـكی سـپـی سكۆت ستێرن ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش له قسه‌كانیدا وه‌ڵامی تـێـبینی‌یه‌كانی گه‌وره سـیناتۆری ئه‌مریكی كاڕڵ لێڤنی داوه‌ته‌وه، كه گوتبووی پـێویسته په‌رله‌مانی عێراقی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی لابدات.
هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕاپـۆرته‌كه‌ی سكۆت ستێرنی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی له‌شـكری له سیناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت
حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ناتوانێت بگاته چاره‌سه‌ریـیه‌كی سـیاسیـیانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ كۆتایـیهێنان به توندوتیژی ئاینزایی نیـیه له عێراقدا.
سیناتۆر كاڕڵ لێڤن خواسـتیاره په‌رله‌مانی عێراق حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی لابدات، چونكه وه‌ك ده‌ڵێت ئه‌م حكومه‌ته‌ی عێراق" به ته‌واوی و ڕێـك و ڕه‌وان سه‌رنه‌كه‌وتووه."
له‌میانه‌ی لـێـدوانێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك بوش وه‌ڵامی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سـیناتۆر لێڤنی دایه‌وه و گوتی دیاریكردنی ئاینده‌ی حكومه‌تی عێراق كاری گه‌لی عێراقه نه‌ك سـیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكی.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" گه‌لی عێراق هه‌نگاوێـكی گه‌وره‌یان به ئاڕاسـته‌ی چاره‌سه‌ركردندا ناوه له ڕوانگه‌ی په‌سه‌ندكردنی مودێرینترین ده‌سـتوره‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. " ئێسـتاش حكومه‌ته‌كه‌یان وابه‌سـته‌یه‌تی، وه پـێشموایه ئاسـتێـكی دیاریكراو هه‌یه بۆ شـكست له‌ناو سه‌ركردایه‌تیدا."
ئه‌م كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیـیه‌ی سه‌رۆك بوش له وڵاتی كه‌نه‌دا بوو، وه دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هات له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی كه‌نه‌دا و مه‌كسـیـكۆ، وه له وه‌ڵامی پـرسـیاری تری په‌یامنێراندا سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق به ده‌نگ داواكانی خه‌ڵـكه‌وه نه‌چێت و جێبه‌جێـیان نه‌كات، ئه‌وا خه‌ڵـك ئه‌و حكومه‌ته ده‌گۆڕن.
سیناتۆر لێڤن كه دیموكراته و له‌گه‌ڵ سیناتۆری كۆماری جۆن وارنه‌ری ئه‌ندامی هه‌مان كۆمیته سه‌ردانی عێراقیـیان كردبوو. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له ڕاگه‌یاندنێـكی نووسـراودا هه‌ردوو سیناتۆر ئاماژه‌یان كردووه به‌وه‌ی نیگه‌رانی قوڵی گه‌لی ئه‌مریكایان گه‌یاندۆته ڕێبه‌رانی عێراقی و ئه‌وه‌ش كه كات به به‌ریـیه‌وه نه‌ماوه بۆ گه‌یشتن به به‌رئه‌نجامێـكی سـیاسـیـیانه له به‌غدا.
نه‌بوونی به‌روپـێشـچوونی سـیاسـیـیانه له عێراق باڵی كێشـاوه به‌سه‌ر هه‌ندێ له هه‌وڵه له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌م دوایـیه له وڵاته‌كه‌دا. هه‌ردوو سیناتۆر لێڤن وارنه‌ریش ده‌ڵـێن زیادكردنی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به‌رئه‌نجامی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بووه كه بوار بۆ ڕێبه‌رانی عێراق ده‌ڕه‌خسـێنێت تا كێشه سـیاسـیـیه‌كانیان بڕه‌وێنـنه‌وه.
له‌میانه‌ی وتووێـژه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ دیبلۆماتانی ئه‌مریكی و عێراقی و كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكریشـدا، هه‌ردوو سـیناتۆر گوتویانه به‌چاوی خۆیان ئه‌و" كێشه و گرفته گه‌وره‌یه‌یان له توانایی حكومه‌تی ئێسـتای عێراقدا بینیوه بۆ خۆلادان له لایه‌نگیری ئاینزایی و هه‌روه‌هاش له كاركردن وه‌ك هه‌ڵوێسـتێـكی یه‌كگرتووانه."
به‌ره‌وپـێشـچوونی سـیاسـیـیانه له عێراق گرنگی خۆی هه‌یه له ڕاپـۆرته‌كه‌ی سه‌رۆك بوشـدا كه بڕیاره له مانگی داهاتوودا بیداته كۆنگرێس. ڕایان كرۆكه‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ عێراق و ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پاتریوس گه‌وره سه‌ركرده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ڕاپـۆرت له‌سه‌ر كاریگه‌ری بڕیاره‌كه‌ی مانگی یه‌كی سه‌رۆك بوش ده‌ده‌ن بۆ ناردنی هێزی زیاتری سه‌ربازی بۆ عێراق.