له پاش چه‌ندین هه‌فته له مشـتومڕ له نێوان ڕێبه‌رانی سـیاسی عێراق، پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی پـێـكهاتنی به‌ره‌یه‌كی نوێی سـیاسـیـیان ڕاگه‌یاند نێوان چوار پارتی سه‌ره‌كی كورد و شیعه، واته نێوان یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردسـتانی به سه‌رۆكایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، پارتی دیموكراتی كوردسـتان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق، حزبی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدول عه‌زیز ئه‌لحه‌كیم و حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی نوری ئه‌لمالیكی. سونـنیـیه‌كان به‌شـداریـیان له‌و به‌ره سـیاسـیـیه نوێـیه‌دا نه‌كرد.
به‌شداری نه‌كردنی ئه‌وان چه‌نده بنكۆڵی هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانی سـیاسی ئێسـتا ده‌كات؟ ئایا ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه بۆ ڕزگاركردنی حكومه‌تی ئه‌لمالیكی‌یه؟ وه‌ك هه‌ندێـك له ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌م ڕێـكـكه‌وتنه ئیدیعا ده‌كه‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر و بۆ وه‌ڵام وه‌رگرتنه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری دكتۆر فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆكی لیسـتی هاوپه‌یمانێتی كوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.