ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگدانی له‌سه‌ر بڕیارێـك بۆ فراوانكردنی ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ دواخست.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه باڵـیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زاڵمای خه‌لیلزاد، به په‌یامنێرانی گوت ده‌نگدانه‌كه ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجام ده‌درێت، گوتیشی ئه‌و به‌و دواخسـتنه ویسـتویه‌تی بوار به ئه‌ندامانی حكومه‌تی عێراقی بدات پـیاداچوونه‌وه به هه‌ندێ گۆڕانكاری كه‌مدا بكه‌ن كه له به‌ڵـگه‌نامه‌كه‌دا كراوه. گوتیشی كاتی زیاتر پـێویسـته بۆ دڵـنیابوون له‌وه‌ی به‌ڵـگه‌نامه‌كه له نێوان كاربه‌ده‌سـتانی عێراقیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكیشه‌وه كه ئێسـتا سه‌ردانی ئێران ده‌كات.
شـایانی باسه ڕه‌شـنووسی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه پـێشـنیاركراوه، وه تیایدا داوا ده‌كرێت ماوه‌ی مانه‌وه‌ی عێراق له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌ك سـاڵی تر درێژ بكرێته‌وه پـێش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتایی پـێبێت. بڕیاره‌كه ڕێـگه به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات كه له بابه‌ته‌كانی ئاسایش و سـنوور و وزه و په‌نابه‌ران كارئاسانی بۆ گفتوگۆ له هه‌رێمه‌كه‌دا بكات.