كاربه‌ده‌سـتانی ئێران به‌ڵێنیان به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی داوه كه‌وا تاران چی له توانایدابێت بۆ پـشـتیوانیكردن له ئاسایشی عێراق ده‌یكات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه جێـگری سه‌رۆكی ئێران په‌رویز داوودی به به‌ڕێز مالیكی ڕاگه‌یاند كه‌وا تاران له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئاسایشی عێراق زامنه بۆ ئاسایشی ئێران و ناوچه‌كه به‌گشتی.
به‌ڵام به‌ڕێز داوودی گوتیشی سـه‌قامگیركردنی ئاشتی و ئاسایش له عێراق ده‌وه‌ستێت له‌سه‌ر كشـانه‌وه‌ی، به گوته‌ی خۆی،" هێزه‌كانی داگیركه‌ر".
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ئێران به دابینكردنی چه‌ك و مه‌شـقپـدان بۆ میلیشـیا شیعه‌كانی عێراق تاوانبار ده‌كات، به‌ڵام تاران نكۆڵی لێده‌كات.
شـایانی باسه به‌ڕێز مالیكی به‌ره‌و ڕووی ڕه‌خنه‌ی زیاتر ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر دواكه‌وتنی له به‌رقه‌راكردنی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی له نێوان عێراقیـیه سوننه و شیعه و كورده‌كاندا.
له تارانیش ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی حكومه‌تی ئێران له زاری سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه بڵاویكرده‌وه كه‌وا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتویه‌تی ئێران و عێراق به‌رپـرسـیاریـیه‌تیـیه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شـانه بۆ سه‌قامگیركردنی ئاشـتی و ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كه به‌ڕێز مالیكی ڕۆڵی ئێرانی به ئه‌رێنی و بنیاتكه‌ر ناوزه‌ندكردووه له یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عێراقی له باشـكردنی باری ئاسایش بۆ هاوڵاتیـیه‌كانی.
به‌ڕێز مالیكی كه كاتی ده‌ربه‌ده‌ریـیه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له ئێران‌دا ژیابوو، ئاماده نه‌بوو به ئاشـكرا پـشتیوانی له گوته‌كانی ئه‌مریكا بكات له‌وه‌ی كه ده‌ڵێت ئێران كۆمه‌ك و پـشتیوانی ملیشـیا شیعه‌كان ده‌كات.
له كۆنگره‌یه‌كی ئاسایشیشدا له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا نوێنه‌ری ئێران ئه‌و گوتانه‌ی ئه‌مریكای به توندی ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێت تاران ئاگری شه‌ڕ له عێراقدا خۆش ده‌كات و ده‌سـتی له‌و هێرشـانه‌دا هه‌یه كه ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته.
كۆنگره‌كه دوو ڕۆژی له دیمه‌شق خایاند و نوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی و هاوسـێـكانی عێراق تیایدا به‌شـداریـیان كرد. به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتانی عه‌ره‌بستانی سعودی تیایدا به‌شـداریان نه‌كرد.