له ڕێوشوێنێـكی ئاسایشی تونددا به ده‌یان هه‌زار شیعه له ده‌وری مه‌زاری موسـا ئه‌لكاظم له به‌غدای پایته‌ختی عێراق كۆبوونه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران پـۆلیسی زیاتریان له شه‌قامه‌كان بڵاوكردۆته‌وه و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلیان تا ڕۆژی شه‌ممه داوه، تاوه‌كو ڕێـگه له ته‌قینه‌وه خۆكوژیـیه‌كان بگرن، چونكه زۆر جار چه‌كداره تایفیـیه‌كان په‌لاماری كه‌ژاوه ئاینیـیه‌كان ده‌ده‌ن.
شـایانی باسه سـاڵانه شیعه‌كان سـاڵیادی مردنی ئیمام موسـا ئه‌لكاظم یاد ده‌كه‌نه‌وه كه یه‌كێـكه له دوانزه ئیمامه گه‌وروه‌كه‌ی شیعه‌كان و 1200 سـاڵ پـێش ئێسـتا كۆچی دوایی كردووه و له‌و شوێنه به‌خاك سـپـێردراوه كه ئێسـتا به كاظمیـیه ناسراوه.
له هه‌واڵه‌كانی تری عێراقدا، له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت له دۆڵی ڕوباری دیجله هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 3 تێرۆریسـتیان كوشـتووه و 21 گومان لێـكراوی تریشـیان ده‌سـتگیركردووه.
به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری ڕایگه‌یاند كه‌وا هه‌ڵمه‌ته‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه و هه‌روه‌ها كاتێـكی زووی پـێـنجشه‌ممه كراون و ئامانجی تۆڕه تێرۆریسـتیـیه‌كانی ئه‌لقاعیده بووه له ناوچه‌كانی نزیك به‌له‌د و تكریت و موسـڵ.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا سه‌ربازێـكی هێزه‌كانی مارینز ڕۆژی سێشه‌ممه له پارێـزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای به‌غدا و له ڕووداوێـكدا كه په‌یوه‌ندی به شه‌ڕه‌وه نه‌بووه مردووه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵانه و چه‌ند هه‌واڵێـكی دیكه‌ی عێراق په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری به‌غدا سروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.