سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی گه‌یشته ئێران بۆ وتووێـژكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان عێراق و ئێران و هه‌روه‌ها ڕه‌وشی ئاسایش له وڵاته‌كه‌یدا.
به‌ڕێز ئه‌لمالیكی كه ڕێبه‌رێـكی شیعه‌یه و هاوپه‌یمانێـكی نزیـكی ئێرانه و له كاتی ده‌ربه‌ده‌ریدا له‌وێ ژیاوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز ئه‌لمالیكی له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆكی ئێرانی په‌رویز داوودی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا و به‌نیازه كۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ڕێبه‌ری باڵای ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی سـازبدات.
شـایانی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئێران به دابینكردنی چه‌ك و مه‌شـقدان بۆ میلیشـیا شیعه‌كانی عێراق تاوانبار ده‌كات، به‌ڵام ئێران نكوڵی له‌و تاوانه ده‌كات.
هاوكات ڕۆژی چوارشه‌ممه نوێنه‌رانی عێراق و وڵاتانی هاوسێـی و ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی له سوریا كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا له پـێناو وتووێـژكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ عێراق.
سه‌ردانی به‌ڕێز ئه‌لمالیكی دوو ڕۆژ پاش كۆبوونه‌وه‌ی كاربه‌ده‌سـتانی عێراق و ئێران و ئه‌مریكا دێت كه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه چاره‌یه‌ك ئه‌نجام درابوو له پـێناو سه‌قامگیركردنی عێراقدا.