هێزه‌كانی ئاسایشی ئیسرائیلی به زه‌بری هێز نیشته‌جێ جوله‌كه‌كانیان له‌و ماڵانه
ده‌ركردووه كه له ناوچه‌یه‌كی بازرگانی شـاری هێبرۆن (خه‌لیل) له كه‌ناری ڕۆژئاوادا ده‌ژیان، ئه‌و شوێنه‌ی كه زۆر جار گرژی نێوان ئیسرائیلی و فهلهسـتینـیهكان تیایدا ڕووده‌دات.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه پـتر له 12 پـۆلیس برینداربوون كاتێـك نیشته‌جێبووه‌كان و لایه‌نگرانیان هێزه‌كانی پـۆلیسـیان به‌رده‌باران كردبوو له ئاكامی لابردنی ئه‌و نیشتهجێبوویانه له‌لایه‌ن پـۆلیسه‌وه.
هێزه‌كان ده‌رگا داخراوه‌كانی ماڵه‌كانیان دهشـكاند و یه‌كبه‌یه‌ك نیشتهجێبووهكانیان ده‌هێنایه ده‌رێ، وه ده‌رئه‌نجام 11 نیشته‌جێ ده‌سـتگیركران.
شـایانی باسه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێـك دوو خێزانی نیشته‌جێبوو به شێوه‌یه‌كی نا یاسایی ده‌سـتیان به‌سه‌ر چه‌ند ماڵـێـكدا گرتبوو سه‌رباری فه‌رمانی حكومه‌ت بۆ چۆڵـكردنیان.
ڕۆژی دووشه‌مه‌ش سـوپای ئیسرائیل كرده‌وه‌ی توندیان دژی 12 سه‌ربازی ئارثۆدۆكسی ڕاگه‌یاند له‌به‌ر ڕازی نه‌بوونیان له به‌شـداری هێزی چـۆڵـكردنی ئه‌و شـوێنانه. له‌و باره‌یه‌وه سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ربازانه ڕێـگایان پـێنادرێت له داهاتوودا به‌شـداری له یه‌كه جهنگاوهریـیهكاندا بكه‌ن.