باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستانی ووڵاته‌كه‌یی و كاربه‌ده‌ستانی عێراقی و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆده‌بنه‌وه بۆ دانانی پوخته و وورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی تاووتوێی چۆنیه‌تی هێنانه‌وه كایه‌ی سه‌قامگیری ئاسایشی له عێراق‌دا ده‌كات.
ئاژانسی هه‌واڵی خوێندكارانی ئێرانیش ڕۆژی هه‌ینی له زاری حه‌سه‌ن كازمی قومی‌یه‌وه گوتویه‌تی گفتوگۆكان سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر دیاریكردنی كڵێشه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی شاره‌زایان و پسپۆران ئه‌نجام ده‌درێت له‌سه‌ر كێشه ئاسایشی‌یه‌كانی عێراق.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی و عێراقیش سازدانی ئه‌و ووتوێژانه‌یان پشت ڕاست نه‌كردۆته‌وه.
نێردراوانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریكی و عێراقیش ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی سێ قۆڵی، ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ش هاوكاتی دووه‌مین گه‌ڕی ووتوێژه‌كانی به‌غدا بوو له ڕۆژی 24 ی حه‌وت كه تیایدا ته‌نها سه‌نگی خراوبووه سه‌ر باری ئاسایشی عێراق.
ئێران نكۆڵی كردووه له‌و گوناهباركردنانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات به‌وه‌ی وه‌ك ده‌ڵێت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ یاخیبووه شیعه‌كان دابین ده‌كات و هه‌روه‌ها مه‌شق و ڕاهێنانیشیان پێده‌كات.