هیندستان بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی ووڵاته‌که‌یدا ژنێک بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ووڵات هه‌ڵده‌بژێردرێت. ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی نیشاندا بۆ وه‌فادارێکی سیاسی دێرینی ووڵاته‌که.
پراتیبها پاتیڵی ته‌مه‌ن 72 ساڵ بۆ پۆستی ڕێبه‌رایه‌تی ووڵات سه‌رکه‌وتنی به ده‌ستهێنا به ڕێژه‌ی دوو بۆ یه‌ک له به‌رامبه‌ر جێگری سه‌رۆکی هێندستان بهایرۆن سینگ شه‌خاوات ی ته‌مه‌ن 83 ساڵ که له لایه‌ن گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌وه پشتگیری ده‌کرێت.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م پۆسته سیمبۆڵیکیه ڕۆژی شه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا پاش دوو ڕۆژ له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه نهێنی‌یه‌کان له لایه‌ن یاسادانه‌رانی ناوخۆیی و نیشتمانی ووڵاته‌که‌وه.
جێی باسه، خانم پاتیڵ پارێزه‌ره و تا ڕاده‌یه‌ک له لایه‌ن خه‌ڵکی ووڵاته‌که‌وه نه‌ناسراو بوو تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی خۆی کاندید کرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ نه‌هرۆ غاندی سیاسه‌تمه‌داری به‌ناوبانگی هیندستان‌دا هه‌بووه و دڵسۆزێکی نزیکی یه‌که‌م سه‌رۆک وه‌زیری ژنی ووڵاته‌که ئاندریا غاندی بووش بووه.