هێزه‌کانی ئاسایشی پاکستانی ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ڵمه‌تیان برده سه‌ر مزگه‌وتی سوور له ئیسلام ئاباد پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ک، سه‌ده‌ها چه‌کدار خۆیان له‌ناو مزگه‌وته‌که‌دا حه‌شاردابوو.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن هه‌زاره‌ها سه‌ربازی پاکستانی‌یه‌وه ده‌ست پێکرا پاش ئه‌وه‌ی دانوستاندنه‌کانی نێوان چه‌کداران و کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ئاکامی نه‌بوو و شکستی هێنا.
له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا، 8 سه‌ربازی پاکستانی و نزیکه‌ی 60 چه‌کدار کوژراون، له نێویاندا مه‌لای ڕادیکاڵی مزگه‌وتی سوور، عه‌بدولره‌شید غازی.
ووته‌بێژی له‌شکری، ژه‌نه‌ڕاڵ واحید ئه‌رشه‌د گوتی چه‌کدارانی مزگه‌وته‌که له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی‌دا بوون کاتێک هه‌ڵمه‌ته ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌روه‌ها گوتی چه‌کداران به‌رهه‌ڵستی‌یه‌کی زۆریان کردونه‌ته‌وه و هه‌موو جۆره چه‌کێکی وه‌ک ده‌مانچه و موشه‌کی سه‌رشان و نارنجۆکیان به‌کارهێناوه، هه‌ربۆیشه ئۆپه‌راسیۆنه‌که کاتێکی زیاتری پێچوو وه‌ک له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانکرابوو.
حکومه‌ت گوتیشی به لایه‌نی که‌مه‌وه 70 ژن و منداڵ له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا ڕزگارکراون و 70 چه‌کداریش ده‌ستگیرکراون.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ئه‌نجامدرا هه‌فته‌یه‌ک پاش ئه‌وه‌ی خوێندکاره توندڕه‌وه‌کانی مزگه‌وتی سوری پاکستان ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ بوونه‌وه. مزگه‌وتی سوور ناوبانگه به‌وه‌ی له لایه‌ن چه‌کداره ئیسلامی‌یه‌کان و لایه‌نگرانی‌یه‌وه به‌کارهێنراوه که له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا داوای چه‌سپاندنی یاسای شه‌ریعه‌ی ئیسلامیان له پایته‌ختی پاکستان‌دا کرد.
ئه‌م ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ش بووه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری سیاسی بۆ سه‌رۆکی پاکستان پێرێز موشه‌ره‌ف که هاوپه‌یمانێکی نزیکی ئه‌مه‌ریکایه له شه‌ڕی دژه تیرۆردا.
نه‌رم ڕێکانیش سه‌رۆک موشه‌ره‌فیان گوناهبار کردووه به‌وه‌ی ڕێگه‌ی به توندڕه‌وان داوه توانا و ده‌سه‌ڵاتیان له ناو پاکستان‌دا ده‌ست بکه‌وێت.