ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت ئێران له فراوانكردنی تواناكانی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم هێواش بۆته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه له ڤیه‌ننا، موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی گوتی پشكنه‌رانی ئاژانسه‌كه‌ی هه‌ستیان كردووه به‌وه‌ی ئێران له دامه‌زراندنی سه‌نته‌رفیوجه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم له ده‌زگای ناوه‌كی نانتاز له ئێران هێواش بۆته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی به نیازن له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی تاران بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه، ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ده‌ڵێت ئاژانسی " IAEA " كه‌مێك گومانیان له‌و بیناسازكردنانه هه‌یه كه له ده‌زگای ناوه‌كی نانتازی ئێران بینراون له ڕێگه‌ی ئه‌و وێنه سه‌ته‌لایتیانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا گیراون.
ڕاپۆرته‌كه ده‌شڵێت ووته‌بێژی " IAEA " گوتویه‌تی ئاژانسه‌كه‌یان ڕوونكردنه‌وه‌یان له ئێرانه‌وه پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به‌و بیناسازكردنانه، به‌ڵام هیچ وورده‌كارییه‌كی تری نه‌داوه.
ڕۆژنامه‌كه گوتیشی، حكومه‌ته‌كان و ئاژانسه‌كانی ده‌زگای زانیاری و شاره‌زایانی ناوه‌كی له‌و وێنه سه‌ته‌لایتی‌یانه ده‌كۆڵنه‌وه تاوه‌كو بزانن ئایا ئێران به‌شه سه‌ره‌كی‌یه‌كانی ئه‌و ده‌زگا ناوه‌كی‌یه ده‌خاته ژێرزه‌وی له‌به‌رئه‌وه‌ی له دژی ئه‌گه‌ری هێرشی له‌شكری بیانپارێزێت یان نا.
جێی باسه، ئێران به‌رهه‌ڵستی داخوازییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردۆته‌وه بۆ ڕاگرتنی پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم كه ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كه ده‌شێت له دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی‌دا به‌كار بهێنرێت.