ئیسرائیل بڕیاریداوه له‌سه‌ر ئازادکردنی سه‌ده‌ها به‌ندکراوی فه‌له‌ستینی له هه‌وڵێکدا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌ڵام هه‌روه‌ک په‌یامنێر رۆبه‌رت بێرگه‌ر پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ئسرائیلی‌یه‌کان و فه‌له‌ستینی‌یه‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره کاردانه‌وه‌ی جیاوازییان هه‌بووه.
کابنه‌تی ئیسرائیل بڕیاریدا له‌سه‌ر ئازادکردنی 250 به‌ندکراوی فه‌له‌ستینی گروپی فه‌تح ی سه‌ر به سه‌رۆکی فه‌له‌ستینی‌یه‌کان مه‌حمود عه‌باس. ئامانجی ئه‌م بڕیاره‌ش، به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی میانه‌ڕه‌وی عه‌باسه له که‌ناری خۆرئاوا پاش ئه‌وه‌ی گروپی چه‌کداری ئیسلامی حه‌ماس به شێوازێکی توندوتیژانه له مانگی ڕابردوودا ده‌ستی به سه‌ر غه‌ززه‌دا گرت.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلیش ئێهود ئۆلمه‌رت گوتویه‌تی ئیسرائیل ده‌یه‌وێت به هه‌موو توانایه‌که‌وه هه‌وڵی به‌هێزکردنی فه‌له‌ستینی‌یه نه‌رم ڕێکان بدات. هه‌روه‌ها گوتی له‌وانه‌یه ئازادکردنی به‌ندکراوان زه‌مینه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ووتوێژه‌کانی ئاشتی خۆش بکات.
ئۆلمه‌رت بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ش بۆ ڕای گشتی ئیسرائیلی‌یه‌کان گوتی ئه‌وانه‌ی ئازاد ده‌کرێن "خوێنی جوله‌که به ده‌ستیانه‌وه نی‌یه"، به واتایه‌کی دیکه، ئه‌وانه به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆیانه ده‌ستیان له هێرشه تیرۆرستی‌یه‌کاندا نه‌بووه.
حکومه‌تی مه‌حمود عه‌باسیش پێشوازی له‌م هه‌نگاوه‌ی ئیسرائیل کرد، به‌ڵام ده‌ڵێت هێشتاش هه‌ر به‌س نی‌یه چونکه 10 هه‌زار و پێنج سه‌د به‌ندکراوی فه‌له‌ستینی له زیندانی‌یه‌کانی ئیسرائیل‌دا هه‌یه و ئازادکردنی 250 زیندانی ژماره‌یه‌کی زۆر که‌مه.
هاوکاتیش، حه‌ماس ڕه‌خنه‌ی له‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئیسرائیل گرتووه و ده‌ڵێت ئه‌و به‌ندکراوانه‌ی ئازاد ده‌کرێن سه‌ر به گروپی حه‌ماسن و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات که به‌ڕێز عه‌باس هاوکاری ئیسرائیل ده‌کات.