پزیشکێکی عێراقی گوناهبارکراوه به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هێرشه سه‌رنه‌که‌وتووه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی له‌نده‌ن و گلاسگۆوه هه‌بووه و ئه‌مڕۆ شه‌ممه له دادگایه‌کی له‌نده‌ن دادگایی ده‌کرێت.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و پزیشکه عێراقی‌یه ته‌مه‌ن 27 ساڵه به ناوی بیلال عه‌بدوڵا ڕۆژی هه‌ینی گوناهبار کرا به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌کانه‌وه هه‌بووه. عه‌بدوڵا یه‌کێکه له‌و دوو پیاوه‌ی که به ئۆتۆمبیله گڕداره‌که‌ی جۆری " Jeep Cheroke " خۆیان کرد به تێرمیناڵی سه‌ره‌کی فڕۆکه‌خانه‌ی گلاسگۆ و له شوێنی ڕووداوه‌که ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیرکرا. عه‌بدوڵا یه‌کێک بوو له‌و 8 پزیشکه موسوڵمانه‌ی دوا به دوای ڕووداوه‌کان ده‌ستیرکران.
جێی باسه، عه‌بدوڵا له یادی دووه‌م ساڵڕۆژی ڕوودانی هێرشه‌کانی حه‌وتی حه‌وت دادگایی ده‌کرێت که له سیسته‌می میترۆ و گه‌یاندنی له‌نده‌ن ڕوویدا و له ئاکامدا 52 که‌س و 4 هێرشبه‌ری خۆکوژ کوژران و زیاتر له 700 که‌سیش بریندار بوون.
له‌م بۆنه‌یه‌شدا، سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانی گۆردن براون و چه‌ند کاربه‌ده‌ستێکی تری به‌ریتانی له به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌دا تاجه گوڵینه‌ی ڕێزلێنانیان له بنکه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرزه‌مینی " King's Cross " له له‌نده‌ن دانا.
سه‌رۆک وه‌زیر براون ڕۆژی هه‌ینیش گوتی لێکۆڵه‌ره‌وانی به‌ریتانیا و ئوستورالیا نزیک بوونه‌ته‌وه له ئاشکراکردنی هه‌موو ئه‌و چه‌کدارانه‌ی سه‌ر به‌و شانه تیرۆریستی‌یه‌وه بوون که پیلانیان بۆ هێرشه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوو دانابوو.
هاوکاتیش، موسوڵمانه‌کانی به‌ریتانیا ده‌ستیان کردووه به هه‌ڵمه‌تێک له ژێر ناونیشانی " به ناوی ئێمه‌وه مه‌یکه‌ن " و به‌و په‌ڕی تونایانه‌وه ئه‌م هێرشانه‌ی دواییان مه‌حکوم کردووه و دروشمی ناڕه‌زایی بڵاوده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن ئیسلام کوشتنی هه‌موو که‌سێکی بێگوناه قه‌ده‌غه ده‌کات.