له سه‌رانسه‌ری ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا، ئه‌مه‌ریکییه‌کان ئاهه‌نگی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ده‌گێڕن و به هۆشدارییه‌وه ده‌چن بۆ سه‌یران و یاری ئاگرین به ئاسماندا ده‌ته‌قێنن. بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ڤیستیڤاڵه‌کانی چواری مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵیش به بێ کێشه، ئاسایش له شاره گه‌وره‌کانی وه‌ک واشنتۆنی پایته‌خت توندکراوه.
مه‌ترسی تیرۆریزم له‌سه‌ر خه‌یاڵی سه‌رۆک بوش‌دا بوو له کاتێکدا که ووتارێکی به‌م بۆنه‌یه‌وه بۆ ئه‌ندامانی له‌شکری و خێزانه‌کانیانی له ویلایه‌تی "وێست ڤه‌رجینیا" پێشکه‌ش کرد.
سه‌رۆک گوتی " ئێمه ده‌بێت بۆ خاتری خۆمان، سه‌ربکه‌وین. ده‌بێت له‌به‌ر پاراستنی ئاسایشی ووڵاتیهکانمان، پشتگیری له سه‌ربازه‌کانمان بکه‌ین. هه‌روه‌ها ده‌بێت پشتگیری له حکومه‌تی عێراقی بکه‌ین و ده‌بێت شکست به قاعیده له عێراقدا بهێنین."
سه‌رۆک بوش داکۆکی له ستراتیژییه‌تی خۆی له عێراقدا کرد و ده‌ستخۆشی له‌وانه کرد که له نێو له‌شکری ئه‌مه‌ریکیدا و له کاته سه‌خته‌کاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن."
سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت "له‌م شه‌ڕه‌ی دژ به ڕادیکاڵه‌کان و توندڕه‌وه‌کان، له‌م شه‌ڕه‌ی دژ به تیرۆر، ئێوه ده‌ریده‌خه‌ن که‌وا ئه‌و ئازادییه‌ی بووه مایه‌ی ده‌ستکه‌وتنی سه‌ربه‌خۆییمان له زیاتر له دوو چه‌رخ له‌مه‌وبه‌ردا هێشتا هه‌ر به زیندووییه‌تی ماوه‌ته‌وه."
له چواری مانگی حه‌وتی ساڵی 2007 دا، یادی 231 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ووڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا و سه‌ربه‌خۆیی بوونی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانییه‌کان ده‌کرێته‌وه.
جێی باسه، سه‌رۆک بوش دوا به دوای پێشکه‌شکردنی ووتاره‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه بۆ کۆشکی سپی تاوه‌کو له‌وێوه له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یدا ته‌ماشای یاری ئاگرینه‌کانی واشنتۆنی پایته‌خت بکات. پێشبینیش ده‌کرێت، سه‌ده‌ها هه‌زار که‌سیش سه‌ردانی پایته‌خت بکه‌ن و به‌شداری ڤیستیڤاڵه‌کانی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی بوون بکه‌ن.