له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان 35 چه‌کدارییان له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی عێراق‌دا کوشتووه.
له ڕاگه‌یاندنێکی له‌شکری‌دا، هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له زوویه‌کی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا 10 تیرۆریستیان له پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای به‌غدا و شاری موسڵ له باکور کوشتووه.
ڕاگه‌یاندنه‌که گوتوشیه‌تی 9 گومانلێکراوی ترییان له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی دژ به ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده له عێراق ده‌ستگیرکردووه.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕاشده‌گه‌یه‌نێت هێزه‌کانی هاوپه‌یمان 25 تیرۆریستیان کوشتووه و پێنجی دیکه‌یان ده‌ستگیرکردووه له میانه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سێ ڕۆژییه‌ی دژ به ئه‌لقاعیده که له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی باقوبه ئه‌نجامیاندا و ڕۆژی دووشه‌ممه کۆتایی پێهات.
له لایه‌کی دیکه، له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له شارۆچکه‌ی بێجی له باکوری به‌غدا، به لایه‌نی که‌مه‌وه 5 که‌س کوژراون.