سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی ریچار لوگار، ئه‌ندامی باڵای سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كان و لایه‌نگری به‌هێزی سه‌رۆك بوش، بانگه‌شه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی كردووه كه ڕێبازی خۆیان بگۆڕن و ژماره‌ی ئه‌ندامانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق كه‌م بكه‌نه‌وه.
سیناتۆر لوگار كه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له ئه‌نجومه‌نی سینات، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ووتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی ستراتیژی ئێستای ئه‌مه‌ریكا له عێراق كارناكات. لوگار گوتی پابه‌ندبوونی كۆشكی سپی به زیاكردنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان له عێراق، دوژمنانی ئه‌مه‌ریكای به‌هێز كردووه و زیان به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت و به‌م شێوه‌یه مه‌ترسی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له لایه‌ن عێراقیه‌كان له داهاتوودا پتر ده‌كات.
سیناتۆری ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی پێویسته ئێستا گۆڕانكاری له ڕێبازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق‌دا بكرێت و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بوه‌ستێت تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی شاڵاوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی 2008 ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی، ئه‌و كاته توندی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كان، ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌م ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سنوردار ده‌كه‌ن.