سه‌رۆكی توركیا داوای سـازدانی ڕیفراندۆمێـكی كردووه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكی توركیا له‌لایه‌ن خه‌ڵـكه‌وه بێت و یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سـێزه‌ر پاش دووهه‌م ده‌نگدانه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌سـتوری توركیا، تا ڕێـگه بدرێت وڵاتیـان سه‌رۆك هه‌ڵـبژێرن ئه‌و بڕیاره‌ی خۆی داوه.
سه‌رۆكی توركیا تا ئێسـتا یه‌ك جار ئه‌و ڕێوشوێنه‌ی ڤیتۆ كردۆته‌وه.
پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی توركیا كه ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌كی ئیسلامیـیانه‌ی هه‌یه و هه‌روه‌ها پارتی فه‌رمانڕه‌واشه ئه‌و پـێشـنیازی ڕیفۆرمه‌ی كردووه پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌یتوانی كاندیده‌كه‌ی پارتی داد عه‌بدوڵـڵا گول وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵـبژێرێت.
سـیكیولاره‌كانی توركیا دژی هه‌ڵـبژاردنی گول بوون بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا، وه پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانیشـیان به‌وه گوناهباركردووه كه هه‌وڵی بنكۆڵـكردنی سیسـتمه سیكیولاره‌كه‌ی توركیا ده‌دات.