دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه مه‌زاری پـیرۆزی شـیعه‌كان له شـاری سامه‌ڕا به‌ده‌ستی میلیتانه گومان لـێـكراوه‌كانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ته‌قێنرایه‌وه، ڕۆژی
پـێـنجشه‌ممه چه‌ندین مزگه‌وتی سوننه‌كان هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
له‌وه‌تای مه‌زاری ئه‌لعه‌سكری له سامه‌ڕا ته‌قێنراوه‌ته‌وه به‌لایه‌نی كه‌م 6 مزگه‌وتی سوننه‌كان سوتێنراوه و یان ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام هیچ ڕاپـۆرتێـك سه‌باره‌ت به زیانه گیانیـیه‌كانی ئه‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی فه‌رمانی داوه ڕێ‌وشـوێنی توندتری ئاسایشی له شوێنه ئاینیـیه‌كاندا بگرنه به‌ر، وه ده‌ڵێت هه‌وڵه‌كان بۆ بنیادنانه‌وه‌ی مه‌زاره‌كه به‌ڕێوه‌یه.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقیش بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆیان له به‌غدا و سامه‌ڕا داوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا به سه‌دان عێراقی له گه‌ڕه‌كی سه‌دری شیعه‌نشینی به‌غدا بۆ سـازدانی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كه‌ی سامه‌ڕا ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
هه‌روه‌ها خۆپـیشـاندانیش له نه‌جه‌ف و به‌سره‌ش به‌ڕێوه‌چووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا كه هێزه‌كانی ئه‌نجامیان داوه 25 گومان لێـكراوی تێرۆریسـت ده‌سـتگیركراون.