سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی ئیسرائیل ئێهود باراك له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا به كه‌میـیه‌ك ڕێبه‌رایه‌تی پارتی كاری ئیسرائیلی بردۆته‌وه.
سه‌رئه‌نجامه فه‌رمیـیه‌كان 51 ده‌ر سه‌دی ده‌نگه‌كانی بۆ باراك ده‌سـتنیشـان كردووه، له كاتێـكدا سه‌رۆكی پـێشووی ئاسایش عامی ئالۆن نزیكه‌ی 48 ده‌ر سه‌دی به‌ده‌سـتهێناوه.
پارتی كار هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی پارتی كادیمه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر ئێهود ئۆڵمه‌رته له حكومه‌تی هاوبه‌ندی ئیسرائیل‌دا.
باراك داوای ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی له ئۆڵمه‌رت كردووه، پاش ئه‌و ڕه‌خنه توندانه‌ی لێی گێرا سه‌باره‌ت به چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕی سـاڵی ڕابردووی دژ به چه‌كداره‌كانی حزبوڵـڵا له لوبنان. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت باراك له كابینه‌ی ئۆڵمه‌رتدا به‌شـداری بكات به گرتنه ده‌ستی پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری، ئه‌و پـۆسته‌ی كه ئێستا به‌ده‌ست ئه‌میر پـێـرێتزه.