ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێـكـكه‌وتی 11 ی مانگی شه‌ش له ئـینســتتیوتی واشـنتۆن بۆ ڕێبازی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیـك The Washington Institute for Near East Policy كۆڕێـك سازكرا بۆ باڵـیۆز دێننس ڕۆز Dennis Ross نوێنه‌ری پـێشـووی ئه‌مریكا بۆ وتووێـژه‌كانی ئاشتی نێوان عه‌ره‌ب و ئیسرائیل، وه هه‌روه‌ها بۆ تۆماس فریدمان Thomas Friedman سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بۆ كاروباری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
كۆڕه‌كه تایبه‌ت بوو به كتێـبێـكی نوێی دێننس ڕۆز به ناوی :
Statecraft, And How to Restore America's Standing in the World
واته: هونه‌ری حوكمڕانی، وه چۆنێتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جێـگا و پایه‌ی ئه‌مریكا له جیهان.
دێننس ڕۆز له‌م كتێبه‌یدا لـێـكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حكومه‌تی ئه‌مریكا كردووه، كه ئه‌وانیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوشی باوك و كلینتۆن و بوشی ئێسـتا.
دێننس ڕۆز له به‌شـێـكی كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌ك له سـیاسه‌ته‌كه‌یدا ئامانجه‌كانی ڕوون و ئاشـكرا نه‌بێت و یان نه‌زانێت چۆن به ئامانجه‌كانی بگات سه‌ركه‌وتوو نابێت.
سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا هۆمه‌ر شـێخموس ئاماده‌ی ئه‌و كۆڕه بووه، وه هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆیه‌كی له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵدا سـازداوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.