ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی سه‌نگ ده‌خاته سه‌ر شه‌ڕكردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له‌ناو سـنووره‌كه‌ی خۆیدا.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ئه‌مه‌ی له كاتێـكدا ڕاگه‌یاند كه پـێشـبینی ده‌كرێت توركیا ده‌ست به كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له‌ناو خاكی عێراق بكات.
ڕۆژی سـێشه‌ممه ئه‌ردۆغان گوتی ئایا ئێمه كۆتایـیمان به شه‌ڕی ئه‌و 5 هه‌زار چه‌كداره كورده‌ی ناو توركیا هێناوه تاوه‌كو باس له‌وانه‌ی ناو عێراق بكه‌ین.
كاربه‌ده‌سـتانی توركیا ده‌ڵـێن پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له سـنووره‌كانی عێراقه‌وه ده‌ست به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر توركیا ده‌كه‌ن.
به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق هۆشـداری توركیایان داوه له‌وه‌ی هێرش نه‌كات سه‌ر خاكی عێراق.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له سـاڵی 1984 وه بۆ به‌ده‌سـهێنانی مافی ئۆتۆنۆمی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا شه‌ڕ ده‌كات. پـتر له 30 هه‌زار كه‌س له‌و توندوتیژیانه‌دا كوژراون.