كێشه‌ی عێراق له شـاڵاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، كه چه‌ند پـرسـیارێـك ده‌هێنێته گۆڕێ، ئایا به‌رده‌وامبوونی توندوتیژی چ كاریگه‌ریـیه‌كی به‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانی
هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر گۆڕانێـكی ئه‌وتۆ تا مانگی 9 له گۆڕه‌پانی عێراقی له بواری سه‌قامگیری ئاسایشی ڕوونه‌دات ئایا دیموكراته‌كان ده‌توانن ئه‌م جاره كاتێـكی دیاریكراو بخه‌نه ناو بڕیاری خه‌رجی شه‌ڕی عێراق؟ به‌رنامه‌ی كاندیده‌كانی هه‌ردوو پارتی دیموكرات و كۆماری بۆ عێراق چی ده‌بێت؟
ئه‌مانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه بووه، كه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم پـێشـكه‌شی كردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه بوون:
دكتۆر مه‌حمود عوسمان، سـیاسه‌تكاری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سیاسه‌تكاری كورد و سه‌رۆكی ئینسـتتیوتی كورد له واشـنتۆن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 48 خوله‌كه.