سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی ڕۆژی شه‌ممه كۆتایی به سه‌ردانێـكی سێ ڕۆژی
خۆی بۆ هه‌رێمی كوردسـتان هێنا. له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا مالكی چه‌ندین بابه‌تی گرنگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سعود بارزانی تاوتوێ كرد، وه‌ك گۆڕینی ده‌ستوری عێراقی و یاسای نه‌وت و مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان سـازداوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.