ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنانی ده‌ڵێن سه‌رله‌نوێ شه‌ڕ و پـێـكدادان له نێوان سه‌ربازه‌كانی حكومه‌ت و چه‌كداره ئیسلامیـیه‌كانی كه له ناو ئۆردوگای په‌نابه‌رانی فه‌له‌سـتینیدا سه‌نگه‌ریان لێداوه ده‌سـتیـپـێـكرده‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه دوكه‌ڵی ئاگر له ئۆردوگای نه‌هرولبارد به‌رز بوه‌وه له‌و كاته‌ی هێزه‌كانی لوبنان ئاگربارانی بنكه‌كانی میلیشـیای فه‌تحولئیسلامیان ده‌كرد.
كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری لوبنانی ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌م 2 سه‌رباز له میانه‌ی شه‌ڕه‌كانی شه‌وی هه‌ینیدا كوژراون، به‌وه‌ش ژماره‌ی قوربانیـیه سه‌ربازیـیه‌كانی له‌شـكری لوبنانی ده‌بێته نزیكه‌ی 40 كه‌س. له‌وه‌تای ئه‌م شه‌ڕه هه‌ڵـگیرسـاوه هه‌تا ئێسـتا نزیكه‌ی 100 كه‌س كوژراون.
ڕۆژی هه‌ینیش 3 سه‌ربازی لوبنانی و ژماره‌یه‌كی نه‌زانراوی چه‌كداره ئیسلامیـیه‌كان كوژراون.
هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی له‌شـكری لوبنانی جارێـكی تر داوای له چه‌كداره‌كان كرد خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، وه تاوانباریشی كردن به‌وه‌ی خه‌ڵكانی سـڤیل وه‌ك قه‌ڵغان به‌كارده‌هێنن. به‌ڵام چه‌كداره‌كان به‌ڵـێنیان داوه به‌وه‌ی هه‌رگیز خۆیان به ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن.
به هه‌زاره‌ها په‌نابه‌ری فه‌له‌سـتینی له ئۆردوگاكه ڕایانكردووه، به‌ڵام هێشتا به هه‌زاره‌های تری لێ ماوه‌ته‌وه.
حكومه‌تی لوبنانی ئه‌م هه‌فته‌یه 20 چه‌كداری فه‌تحولئیسلامی به تێرۆریست تاوانبار كرد.
سه‌رچاوه‌كانی ده‌زگای دادی لوبنانی ده‌ڵێت هه‌موو تاوانباركراوه‌كان ده‌سـتگیركراون، وه له‌وانه‌یه هه‌ر هه‌موویان ڕووبه‌ڕووی سزای مه‌رگ بـبنه‌وه ئه‌گه‌ر تاوانه‌كانیان به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه. به‌لایه‌نی كه‌م یه‌ك له چه‌كداره‌كان سوریـیه.