سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رله‌نوێ پـشـتڕاسـتیان كردۆته‌وه كه حكومه‌تی عێراق پـێویسـه به ئامانجه دیاریكراوه‌كانی چاكسـازی سـیاسی
و كۆمه‌ڵایه‌تی بگات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌ردوو ڕێبه‌ر پاش كۆبوونه‌وه‌یان له كۆشـكی سـپـی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن قسه‌یان كرد.
به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌و به سه‌رۆك كۆماری عێراقی گوتووه كه‌وا ئه‌و له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی خۆیـیه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عێراقی له گه‌یشتن به ئامانجه سه‌ره‌كیـیه‌كان. سه‌رۆك بوش گوتیشی ئه‌و ڕاوێژكارێـكی ئه‌مریكایی بۆ عێراق ده‌نێرێت تا یارمه‌تی بدات له به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه.
به‌ڕێز تاڵه‌بانیش گوتی به‌ره‌وپـێشچوون له ناوچه سه‌ره‌كیـیه‌كاندا ده‌سـتیـپـێـكردووه.
شـایانی باسه هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆك بوش بڕیارێـكی كۆنگرێسی مۆركرد كه تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی یارمه‌تی ئه‌مریكایی بۆ عێراق ده‌كات ئه‌گه‌ربێت و ئامانجه سه‌ره‌كیـیه‌كان به‌دی نه‌یه‌ت، وه‌ك یاسای نه‌وت و دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌ك بۆ پـێـكه‌وه‌هێنانی لایه‌نه عێراقیـیه‌كان.