هه‌ردوو خانه‌ی نوێنه‌ران و سـێناتی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگ گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی خه‌رجیـیه‌كانیان په‌سه‌ند كرد بۆ به‌رده‌وابوونی كرده له‌شـكریـیه‌كان له عێراق و ئه‌فغانسـتان.
دره‌نگانێـكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به كاتی واشـنتۆن گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی 120 ملیار دۆلاره‌كه په‌سه‌ندكرا و خشته‌یه‌كی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقی تیادا نیـیه. ئه‌و خشـته‌یه‌ی كه سه‌رۆك بوش ده‌یگوت پـێی ڕازی نابم.
یاسادانه‌رانی دیموكرات، ئه‌وانه‌ی كۆنتڕۆڵی هه‌ردوو خانه‌ی سـێنات و نوێنه‌رانیان له ده‌ستدایه، پاش مشـتومڕێـكی دورودرێژیان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش وازیان له داوا سه‌ره‌كیـیه‌كه‌یان هێنا كه ئه‌ویش دانانی خشته‌یه‌كی كاتی بوو بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له عێراق.
گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه به سـانایی له خانه‌ی نوێنه‌ران تـێـپه‌ڕ بوو، 280 ی به‌ڵی به‌رامبه‌ر به 142 ی نه‌خێر، وه دوای ماوه‌یه‌كی كورت له خانه‌ی سـێناتیش به جیاوازیـیه‌كی زیاتر په‌سه‌ند كرا، 80 ی به‌ڵی به‌رامبه‌ر به 14 ی نه‌خیر.
ئێسـتا گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه به‌ره‌و كۆشـكی سـپـی ده‌ڕوات تا له‌وێ سه‌رۆك بوش ئیمزای بكات. گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه تا مانگی نۆ كۆمه‌كی كرده له‌شـكریـیه‌كان ده‌كات، وه هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی كۆمه‌كی ئابوری ئه‌مریكا بۆ عێراقی تێدایه ئه‌گه‌ربێت و حكومه‌تی عێراقی هه‌نگاوی به‌ره‌و پـێشـچوون له سه‌ر ئاستی سـیاسی و ئاسایشی نه‌نێت.