سه‌رۆك بوش سـتایشی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌نامه بوجه له‌شـكریـیه‌ی كرد كه پـێشبینی ده‌كرێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌لایه‌ن خانه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مریكاوه په‌سه‌ند بكرێت.
له گوته‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌یدا له كۆشـكی سـپـی بۆ په‌یامنێران سه‌رۆك بوش گوتی گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بوجه‌ی پـێویست بۆ سوپاكه‌مان دابین ده‌كات، هاوكات گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه داوای به‌ره‌و پـێشـچوون له عێراقیـیه‌كانیش ده‌كات.
له درێژه‌ی گوته‌كه‌یدا سه‌رۆك بوش گوتی له‌سه‌ر بانگهێشـتی حكومه‌تی عێراقی سوپاكه‌مان ئێسـتا له‌و وڵاته‌ن و هه‌ر كاتێـك حكومه‌تی عێراقی داوای كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان بكات ئه‌و كاته سه‌ربازانمان عێراق به‌جێده‌هێـڵن.
هه‌روه‌ها ده‌شـڵێت كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمان له عێراق كاره‌سـات به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
پـێشـتر هه‌ر له‌م مانگه‌دا سه‌رۆك بوش گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی ڤیتۆ كرد كه تیایدا واده‌ی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له عێراق دانابوو.