له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق له هه‌وڵی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌وه دایه كه ئایا ئه‌و لاشه‌یه‌ی له عێراق دۆزاروه‌ته‌وه ته‌رمی یه‌كێـك له‌و سێ سه‌ربازه ئه‌مریكیـیه‌یه كه له 12 ی مانگی پـێـنجه‌وه له باشوری به‌غدا بێ سه‌روشوێن بوون یان نا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه پـۆلیسی عێراق ته‌رمێـكیان له ئاوی ڕوباری فوراتدا له نزیك پارێزگای بابل دۆزیـیه‌وه. كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ته‌رمه‌كه به جلوبه‌رگی سه‌ربازی ئه‌مریكیـیه‌وه بووه.
شـایانی باسه له‌وه‌تای ئه‌و سێ سه‌ربازه ئه‌مریـكیـیه بێ سه‌روشوێنن به هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مریكی و عێراقی به دوایاندا ده‌گه‌ڕێن.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا سوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێت له ئاكامی بۆمبی لاڕێ و شه‌ڕه ته‌قه‌ی سه‌رانسه‌ری عێراق 9 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون.
له لایه‌كی تره‌وه گوته‌بێژی سوپای ئه‌مریكا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كاڵدوێـڵ ڕایگه‌یاند كه‌وا هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزی هاوپه‌یمانان 45 هه‌ڵمه‌تی له‌شـكریـیان له دژی ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌نجام داوه، وه 19 تێرۆریسـتیان كوشتووه و 88 گومان لێـكراوی تریان ده‌سـتگیر كردووه.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له ناو چایخانه‌یه‌كی شـارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی20 كه‌س كوژراون و 20 ی تریش بریندار بوون.
هاوكات كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كه داكۆكی له مافه‌كانی ڕۆژنامه‌وانان ده‌كه‌ن و بنكه‌كه‌یان له نیویۆركه داوایان له حكومه‌تی عێراقی كردووه له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه كه تیایدا ڕێـگه له ڕۆژنامه‌وانان ده‌گرێت له‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ بگه‌نه شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان.
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌وانان جوڵ سایمۆن له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی گوتویه‌تی پـێده‌چێت ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه هه‌وڵـێـك بێت بۆ سنوورداركردنی گواسـتنه‌وه‌ی هه‌واڵه نه‌خواستراوه‌كان.
شـایانی باسه له‌م دوایـیانه‌دا حكومه‌تی عێراقی بڕیاری دا ڕێـگه نه‌درێت به ڕۆژنامه‌وانان بگه‌نه شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان تا یه‌ك كاتژمێر به‌سه‌ر ڕوودانی تێپه‌ر نه‌بێت، وه ده‌شـڵێن ئه‌م بڕیاره به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی ڕۆژنامه‌وانانه له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشی دووهه‌م و هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی گیانی گه‌واهیده‌رانیشه.