میدیای ڕه‌سمی چین ده‌ڵێت په‌كین به نیازه له كۆتایی ئه‌مساڵ‌دا كه‌شتی‌یه‌كی ئاسمانی سه‌ته‌لایتی (لونار ئۆربیته‌ر) به‌ره‌و مانگ بنێرێت كه له كاتی سوڕانه‌وه‌یدا به چوارده‌وری مانگ‌دا وێنه ده‌گرێت و چاودێری ژینگه‌ی ده‌وروپشتی مانگ ده‌كات و گه‌لێ زانیاری دیكه كۆ ده‌كاته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ژینوا ده‌ڵێت سه‌رۆكی ئاژانسی واڵایی چین، سه‌ن لاییان، ده‌ڵێت ئه‌م گه‌شته یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌یه كه به نیازن له‌سه‌ر مانگ ئه‌نجامی بده‌ن. سه‌ن گوتیشی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌شێك ده‌بێت له به‌رنامه‌ی گه‌ڕان و پشكنینی زانستی و له سێ به‌ش پێك دێت: سووڕانه‌وه به چوارده‌وری مانگ‌دا، نیشتنه‌وه له‌سه‌ر مانگ و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی به كۆمه‌ڵێك نموونه‌ی سه‌ر مانگه‌وه.
ژینوا ڕاشده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا ئاژانسی واڵایی چین به نیازن له ده‌وروبه‌ری ساڵی 2012 دا مه‌كینه‌ی گه‌ڕان (موون رۆڤه‌ر) بۆ سه‌ر ڕووی مانگ بنێرن تاوه‌کو زانیاری سه‌باره‌ت به مانگ كۆبكاته‌وه. سه‌ن لاییان گوتیشی هاوكات چین به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كانی تری واڵایی.
له ساڵی 2003 دا، چین بووه سێهه‌مین ووڵات دوای یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه مرۆڤ به‌ره‌و واڵایی بنێرێت.