سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا تۆنی بلێر ده‌ڵێت پاش ده‌رچوونی له ده‌سه‌ڵات به‌ریتانیا هه‌ر وه‌ك هاوپه‌یمانێـكی دڵسۆزی ئه‌مریكا له شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتاندا ده‌مێـنێته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له لـێدوانێـكدا له واشـنتۆن به‌ڕێز بلێر به توندی داكۆكی له ڕۆڵی به‌ریتانیا كرد له مه‌سه‌له‌ی داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه. به‌ڕێز بلێر گوتی ئه‌و شـان به شـانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان جارێـكی تر هه‌مان بڕیار له مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی عێراق ده‌داته‌وه.
به‌ڕێز بلێر و سه‌رۆك بوش پاش كۆبوونه‌وه‌یان له كۆشـكی سـپـی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـیان به‌ست.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌مه دواهه‌مین سه‌ردانی تۆنی بلێره بۆ ئه‌مریكا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیری وڵاته‌كه‌ی.
به‌ڕێز بلێر پـێـشـتر بڕیاری داوه له 27 ی مانگی شه‌شـدا به فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی خۆی له پـۆسته‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.