پـشـكنه‌رانی سه‌ر به ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌ڵێن ئێران ده‌سـتیكردووه به پـیتاندنی یۆرانیۆم به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كێشه تهكنیـكیـیهكانیان
چاره‌سه‌ركردووه.
شـاره‌زایانی ناوه‌كی و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه دیبلۆماسـیـیه‌كان له ڤیهنـناوه ده‌ڵێـن پـشـكنه‌ره‌كانی سه‌ر به ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA نزیكه‌ی 1300 سه‌نته‌رفیوجیان به‌دی كردووه كه سووته‌مه‌نی بهكهڵـك بۆ ڕیاكته‌ره ناوه‌كیـیه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنن.
ده‌شـڵێن پـشـكنهرهكان گهیشـتونهته ئه‌و ئه‌نجامه پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌زگای ناوه‌كی سه‌ره‌كی ئێرانیان له ناتانز پـشـكنیوه. بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕاپـۆرتێـك له‌و باره‌یه‌وه پـێشـكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تا 23 ی مانگی پـێـنج مۆڵه‌تی به ئێران داوه كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی IAEA ده‌ڵێت ئێران تا ڕاده‌یه‌كی باش زانیاری له‌سه‌ر چۆنێتی پـیتاندنی یۆرانیۆم په‌یداكردووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه یۆرانیۆمی چاك پـیتێنراو ده‌شێت بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربێت.