مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێرانی ڕۆژی دووشه‌ممه هۆشـیاری ئه‌وه‌ی دا كه
ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌ر هێرشـێـك بكاته سه‌ر ئێران ئه‌وا تاران به توندی تۆڵه ده‌سـتێنێته‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه واشـنتۆن به‌رده‌وام گوتوویه‌تی ئه‌و له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ئێران هیچ نیازی كرده‌ی له‌شـكری له‌دژی تاران نیـیه.
سه‌رۆكی ئێرانی ئه‌م تێـبینی‌یه‌ی له میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له ئه‌بو زه‌بی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌ی خۆی بۆ ئیماراتی عه‌ره‌بی هێنا. ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ردانی سه‌رۆكێـكی ئێرانیـیه بۆ ئه‌و وڵاته كه دۆستێـكی ئه‌مریكا له كه‌نداو.
سه‌رۆكی ئێرانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌یشـتبووه ئیماراتی عه‌ره‌بی، واته ڕۆژێـك پاش سه‌ردانه‌كه‌ی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و وڵاته.