هێزه‌كانی ناتۆ و كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له شه‌ڕێـكدا له باشوری وڵات فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی تاڵیبان به‌ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌فغانی و نێونه‌ته‌وه‌یی كوژراوه.
له ڕاگه‌یاندنێـكدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رپـرسـانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان گوتیان مردنی دادوڵـڵا گورزێـكی تونده كه له یاخیبووانی تاڵیبان بكه‌وێت.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتێـكی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌فغانی به ناوی سه‌عید ئه‌نسـاری گوتی مه‌لا دادوڵـڵا ڕۆژی شه‌ممه له پارێزگای هێـڵمه‌ند كوژراوه، وه ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و پارێزگای قه‌نده‌هار براوه.
دواتر ده‌سه‌ڵاتداران له شـاری قه‌نده‌هار له ڕێی میدیاكانه‌وه لاشه‌ی دادوڵـڵایان پـیشـان دا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه دادوڵـڵا سه‌رپه‌رشـتی چه‌ندین هێرشی تاڵیبانی له باشوری ئه‌فغانسـتان كردووه، هه‌روه‌ها به‌شـداریشی كردووه له ڕفاندنی هاوڵاتیانی ئه‌فغانی و كه‌سـانی بیانیش.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له ئیسلام ئاباد، بنیامین ساند ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، وه هاوكارمان وریا كاڵێ وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.