پـۆلیس له باكوری عێراق ده‌ڵێت هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوی له‌به‌رده‌م باره‌گای پارتێـكی سـیاسی كوردی ته‌قاندۆته‌وه، وه له‌ئاكامدا
45 كه‌س كوژراون و به ده‌یانی تریش بریندار بوون.
ده‌سه‌ڵاتداران له شـارۆچـكه‌ی مه‌خمور ده‌ڵێن قایمقامی شـارۆچكه‌كه یه‌كێـكه له برینداره‌كانی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردسـتان له شـارۆچكه‌كه.
له به‌غداش، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو به‌لایه‌نی كه‌م 17 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 40 كه‌سی تریش بریندار بوون.
هاوكات گروپی چه‌كداری سه‌ر به ئه‌لقاعیده كه ناوی له‌خۆی ناوه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق له ڕاگه‌یاندنێـكیدا له‌سه‌ر ئنته‌رنێت ده‌ڵێت گروپه‌كه‌یان له هێرشـێـكدا ڕۆژی شه‌ممه له باشوری به‌غدا 4 سه‌ربازی ئه‌مریكی و وه‌رگێڕێـكی عێراقیـیان كوشـتووه و هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌ربازێـكی دیكه‌ی ئه‌مریكیـیان ده‌ستگیركردووه. به‌ڵام تا ئێسـتا هه‌واڵه‌كه پـشـتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه و دوای هێرشـه‌كه كه له نزیـك شـارۆچكه‌ی مه‌حمودیـیه ڕوویدا به هه‌زاران سه‌رباز به‌دوای ئه‌و سێ سه‌ربازه بێ سه‌روشـوێنه ده‌گه‌ڕێن.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شـارۆچكه‌ی مه‌خمور په‌یامنێرمان عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی بۆ ناردووین، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.