ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی نوێی
خه‌رجیـیه‌كانی شه‌ڕیان په‌سه‌ند كرد كه تیایدا به بڕی 43 ملیار دۆلار كۆمه‌كی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ئه‌فغانسـتان ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م بڕه پاره‌یه هه‌ر بۆ تا مانگی حه‌وته.
دره‌نگ كاتێـكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه یاسادانه‌ران به 221 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 205 ده‌نگ گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كیان په‌سه‌ند كرد كه دیموكراته‌كان پـشـتگیری لێ ده‌كه‌ن و تیایدا پاره و پـول بۆ مه‌شـقـپـێـكردنی هێزه ئاسایشیـیه‌كانی عێراق و ئه‌فغانسـتان ته‌رخان كراوه.
كۆنگرێس ده‌یه‌وێت له مانگی حه‌وتدا 53 ملیار دۆلاری دیكه په‌سه‌ند بكات بۆ به‌رده‌وامبوونی كرداره‌كان تا مانگی نۆ، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بوش ڕاپـۆرتێـك سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراق پـێشـكه‌ش ده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پـڵوسی گوتی مه‌به‌ست له‌و یاسایه كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه. گوتیشی هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه داوای به‌رپـرسـیارێتی له حكومه‌تی عێراقی و سه‌رۆك بوش ده‌كات.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه یاسادانه‌ران به 255 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 171 ده‌نگ گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كیان ڕه‌تكرده‌وه كه تیایدا داوای كشـانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات له ماوه‌ی كه‌متر له 9 مانگدا.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس، دان ڕۆبنسن، ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هه‌ردوو هاوكارمان شـایان پاشـا و سه‌ڵاحی پـیرۆتی وه‌ریانگێـڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌كی نوێی خه‌رجیـیه‌كانی شه‌ڕیان په‌سه‌ند كرد
- Dan Robinson