هه‌زاران تورك به ئاڵا شه‌كاندنه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی دوو شـاری ڕۆژئاوای توركیا بۆ خۆپـیشـاندان به‌مه‌به‌ستی پـشتیوانیكردن له حكومه‌تێـكی سیكیولار.
ڕۆژی شه‌ممه خۆپـیشـانده‌ران له هه‌ردوو شـاری Manisa و Canakkale داوایان له كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی پارتی داد و په‌ره‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتداركرد، ئه‌وه‌ی كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئیسلامی هه‌یه، خۆی له كاندیدكردنه‌كه‌ی بـكشێنێته‌وه، وه داواشـیان ده‌كرد توركیا وه‌ك وڵاتێـكی سیكیولار بمێنێته‌وه.
گرژی سـیاسی له په‌ره‌سه‌ندندایه دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی كاندیدی پارتی داد و په‌ره‌پـێدان، عه‌بدوڵـڵا گولی وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن له‌شـكره‌وه كه سه‌ر به سیكیولاره‌كانه، وه ده‌بێت گوێ ڕایه‌ڵی بڕیاری دادگای ده‌ستوری وڵات بن له پوچه‌ڵـكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ده‌نگدانه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ كاندیدكردنی سه‌رۆك.
ڕۆژی هه‌ینیش سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی له‌گه‌ڵ گه‌وره ژه‌نه‌ڕاڵی توركی یه‌شـار بیوكانت ئه‌نجامدا، به‌ڵام هیچ له باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاشـكرا نه‌كراوه.