كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی و ئه‌مریكی ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی 5 پـۆلیسی عێراقی و 1 سه‌ربازی ئه‌مریكی له ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبێـكی لاڕێ له به‌غدا و ده‌وروبه‌ری كوژراون.
هه‌ر له پایته‌خت و له شوێنێـكی دیكه، له‌شـكری ئه‌مریكی گوتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكدا له گه‌ڕه‌كی سه‌دری زۆرینه شیعه 16 تێرۆریستی گومان لـێـكراویان ده‌سـتگیر كردووه. گوتیشی ڕاپـۆرته هه‌واڵـگریـیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌سـانه ده‌سـتیان هه‌بووه له به قاچاخ هێنانی ئه‌و جۆره بۆمبانه‌ی كه زرێـپۆش ده‌بڕێت له ئێرانه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی چه‌ند وێنه‌یه‌كی حه‌شـارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دروسـتكراوی ئێرانی پـیشـاندا كه ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌میانه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی پـێشتردا له ناوچه‌ی مه‌حمودیـیه‌ی باشوری به‌غدا دۆزیویانه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ناسـنامه‌ی دوو ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی گروپی ئه‌لقاعیده له عێراقی ئاشـكرا كرد كه ڕۆژی سـێشه‌ممه له كرده‌وه‌یه‌كدا له ناوچه‌ی تاجی باكوری به‌غدا كوژراون، وه گوتی یه‌كێـكیان ڕاوێژكاری ئاینی گروپه‌كه‌یه و ناوی سه‌باح هیلال ئه‌لشـه‌هاویـیه و ئه‌وی دیكه‌یان شه‌ڕكه‌رێـكی بیانیـیه و ناوی ئه‌بو عه‌ماڕ ئه‌لمیسریـیه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش له‌شـكری ئه‌مریكی ناسـنامه‌ی یه‌ك له‌و پـێـنج كه‌سه‌ی كه له هه‌ڵمه‌تێـكدا كوژرابوون ئاشـكرا كرد، ئه‌ویش موحاریب عه‌بدول له‌تیف ئه‌لجبوری بوو، وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی گروپی به ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق.